سەردێڕ:

عێراق هەناردە و داهاتی نەوتی مانگی رابردووی ئاشکراکرد

PM:03:02:25/11/2025

816 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری فرۆشی نەوتی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، داهاتی فرۆشی نەوتی مانگی رابردوو زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بووە و وتیشی، نزیکەی شەش ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە فرۆشراوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، نەوتی عێراق باسی لەوەشکردووە، مانگی رابردوو نزیکەی ١١١ ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەکراوە و وتیشی، کۆی فرۆشی نەوتی عێراق حەوت ملیار و ٣٠ ملیۆن دۆلار بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە مانگی رابردوودا پێنج ملیۆن و ٨٣٤ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆری بۆ بەندەری جەیهان لە تورکیا هەناردەکراوە، و وتیشی، نەوتی عێراق لە بەسرە و بەندەری جەیهان و دەروازەی ئەردەنەوە هەناردەکراوە.


 













گەلەری