سەردێڕ:

فراکسیۆنی نەوەی نوێ بەشداری حکومەت دەکات؟

PM:12:22:25/11/2025

1396 جار خوێندراوەتەوە

نەوەی نوێ دەڵێت، هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە لەبارەی بەشداریکردنیان لە حکومەت و پابەند دەبن بە هەموو بڕیارێک کە سەرۆکی جوڵانەوەکە بیدات.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسییان ئەنجامدا و دەڵێن، ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆی ئەوە هەیە نەوەی نوێ بڕیاری داوە بەشداری حکومەت بکات و ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە و هیچ بڕیارێکیان نەداوە بۆ بەشداری کردن یان نەکردن لە حکومەت و بریاردان لەو بابەتە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ یەکلای دەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەندێک دەزگا کە بە پارەی دزراوی میلەت بەڕێوەدەچێت هەندێک دەنگۆ هەیە و دورن لە راستییەوە و وەک فراکسیۆنی نەوەی نوێ باڵیان نییە و یەکگرتوون و بەیەکەوە بڕیاردەدەن و شاسوار عەبدولواحید هەر بڕیارێک بدات، ئەوان پابەند دەبن پێیەوە و جێبەجێێ دەکەن.













گەلەری