سەردێڕ:

هۆکاری تەقینەوەی پاڵاوگەکەی سەر رێگای گوێڕ ئاشکراکرا

PM:11:21:24/11/2025

1588 جار خوێندراوەتەوە

بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، هۆکاری تەقینەوە بەهێزەکەی پاڵاوگەکەی سەر رێگای گوێر – هەولێر بەهۆی لێچوونەوە بووە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، تەقینەوەی کۆگاکە بەهۆی لێچوونەوە بووە لە یەکێک لە تانکەرەکان، و بەهۆیەوە دوو کۆگا ئاگریان گرتووە و سووتاون.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاڵاوگەیکە وەک کۆگا بەکارهێنراوە و هیچ مۆڵەتێکی رەسمی نەبووە، هەروەها رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.













گەلەری