PM:10:07:24/11/2025
1048 جار خوێندراوەتەوە
چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، دوای پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە، كاندیدی سەرۆكوەزیران دەستنیشان دەكەن .
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی تشرینی دووەمی عامر فایز، سەرۆكی هاوپەیمانیی تەسمیم و سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێدوانێكدا وتی، هەر كەسێك مەرجە دیاریكراوەكانی چوارچێوەی هەماهەنگیی تێدابێت، مافی ئەوەی هەیە خۆی كاندید بكات و بچێتە نێو كێبڕكێكەوە.
سەبارەت بە دەنگۆی كاندیدكردنی نووری مالیكی ئاماژەی بەوەکرد، هیچ بەربەستێكی
یاسایی یان سیاسی لە ئارادا نییە، ڕێگری لە مالیكی بكات خۆی كاندید بكات.
سەرچاوەیەكیش دەڵێت، چوارچێوەی هەماهەنگی مەرجەكانی پێشووی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك
وەزیران سووك كردووە، و ئەو مەرجەی لابردووە کە دەبێت پێشتر سەرۆكوەزیران
نەبووبێت، بەوەش دەرگا بۆ كاندید بوونەوەی مالیكی وسودانی دەكرێتەوە.
بەپێی زانیارییەكان، تا ئێستا پێنج كەس ناوی خۆیان پێشكەش كردووە بەڵام كێبڕكێی
سەرەكی لەنێوان نووری مالیكی، محەمەد شیاع سوودانی و حەمید شەتریدایە، جگە لە
بوونی ناوی عەبدولحوسێن عەبتان و باسم بەدری.