PM:08:33:24/11/2025
1820 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئار تی دەڵێت، لەناو پاڵاوگەیەکی سەر رێگای گوێڕ – هەولێر سێ تەقینەوەی بەهێز روویداوە و ئاگرێکی گەورە کەوتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئار تی وتیشی، بەهۆی تەشەنەسەندی ئاگرەکە، زیاتر لە ١٠ تیمی بەرگریی شارستانیی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە بوون.
دەشڵێت، تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و هاوڵاتیانی ناوچەکەش بە ئێن ئار تییان وت،
تەقینەوەکان زۆر بەهێز بوون و لەناو ماڵاکەنیانەوە هەستیان پێکردووە و دەرگا و
پەنجەرەی ماڵاکانیان لەریونەتەوە.