PM:07:06:24/11/2025
848 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر وەرگرتنی تەواوی دەرچووانی خوێندنگە کوردییەکانی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، رەزامەندن لەسەر وەرگرتنى تەواوى دەرچووانى خوێندنگە کوردییەکانى کەرکوک، خانەقین، شەنگال و ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، کە ژمارەیان ٣٤٢ دەرچووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کارئاسانی کراوە بۆ وەرگرتنی خوێندکارانی ناوچە
کوردییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.