PM:04:59:24/11/2025
936 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ شاندێکی کۆمسیۆنە پەرلەمانییەکەی تورکیا، کە لە سێ پەرلەمانتار پێکهاتووە، چوونە ئیمراڵی بۆ دیداری عەبدوڵا ئۆجەلان.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، میدیاکانی تورکیا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پەرلەمانتاران گوڵستان کڵچ لە دەم پارتی، فەتی یڵدز لە مەهەپە و حسێن یایمان لە ئاک پارتی، بە فڕۆکە گەشتنە دوورگەی ئیمراڵی و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان کۆدەبنەوە.
بەپێی بریاری کۆمسیۆنە پەرلەمانیەکە، کۆنووس و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی
ئۆجەلان و شاندە پەرلەمانییەکە، بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بەنهێنی دەمێنێتەوە، چاوەڕوان
دەکرێت لەم
دیدارەدا ئۆجەلان بۆچوونی خۆی لەبارەی سەرەتاکانی پەکەکە و دەستپێشخەرییەکانی
ئاشتی و چارەسەرە پێشنیازکراوەکان و چارەسەرە یاساییەکان بخاتەڕوو.