سەردێڕ:

بانکی ناوەندی لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار روونکردنەوەی دا

PM:04:17:24/11/2025

1388 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق دڵنیایی دەدات لە سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕ و گەیشتن بە نزمترین ئاستی هەڵاوسان لە عێراق و ناوچەکە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بانکی ناوەندی عێراق دەڵێت، نیازی گۆڕانکاری لە نرخی دیناری عێراقی نییە و هەر لێدوانێک یان بۆچوونێک سەبارەت بە گۆڕینی نرخی دیناری عێراقی، تەنها قسە و باسە و ئامانج لێی تێکدانی بازاڕ بۆ تێکدانی سەقامگیریی ئابووریی نیشتمانییە.

ئەمە دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بەهاکەی لەدەستدا و ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٣ هەزار و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا. 













گەلەری