بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٤٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٨١٧ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و ٤٦ دۆلار و ٢٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٢٠ دۆلار دابەزی.
لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەهای زێڕ بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٦٩٩ هەزاردینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٨١٧ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٨٥٦ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٩٣٣ هەزار دینارە