زیاتر لە ساڵێکە هەڵبژاردن کراوە و پارتی و یەکێتی کابینەی دەیەمی حکومەتیان پێکنەهێناوە و یەکێتیش دەڵێت، پارتی دەیەوێت کورسیی لایەنەکانی دیکە بکڕێت و بە زۆرینەی پەرلەمانی حکومەتی هەرێم پێکبهێنێت، پارتیش دەڵێت، ئەگەر بيانەوێت کورسیی لایەنەکان بکڕن کورسییەکانی یەکێتی لە هەموویان هەرزانترن.
سەرباری ئەوەی بەپێی رێککەوتنیان یەکێتی سەرۆکایەتیەکانی هەرێم و حکومەتی داوەتەوە بە پارتی بەڵام یەکلانەبوونەوەی چەند پۆستێک پێکهێنانی کابینەکە و کارکردنەوەی پەرلەمانیشی راگرتووە، هەردوولاش لە ململانێدان و لێدوانی دژ بەیەکتر دەدەن.
لەماوەی
پێشوودا یەکێتی باسی لەوەکردبوو، پارتی دەیەوێت بە کڕینی کورسی لایەنەکانی دیکە
هەوڵی زۆرینەی پەرلەمانی بدات و حکومەتی نوێ پێکبهێنێت،پارتیش لە پەیامێکدا وەڵامی یەکێتیی دایەوە و وتی هیچ هەوڵێکیان نەداوە بۆ کڕینی
کورسی لایەنەکان. دەشڵێت، ئەگەر بیانەوێت کورسی لایەنەکان بکڕن کورسییەکانی
یەکێتی لە هەموویان هەرزانترن.
قوباد تاڵەبانی
دەڵێت، ئامادەن دەست بە گفتوگۆ بکەنەوە لەگەڵ پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت.
لای خۆشیەوە
وتەبێژی پارتی دەڵێت، نایانەوێت پۆستەکانی بەغدا و هەرێم تێکەڵبکرێن چونکە
جیاوازن.
مەحمود محەمەد
دەشڵێت، لەگەڵ یەکێتی پێشتر لەسەر زۆربەی خاڵەکان رێککەوتنیان کردووە و دەبێت
هێزەکان بەپێی ئەو متمانەیەی خەڵک پێی بەخشیوە بەرپرسیارێتیی پێبدرێت.