سەردێڕ:

زەمالەی خوێندنی ماستەر لە کۆریای باشوور راگەیەندرا

PM:07:55:23/11/2025

956 جار خوێندراوەتەوە

وڵاتی کۆریای باشوور، ژمارەیەک کورسیی ماستەر، لە پێنج بواری جیا جیا، بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دابین دەکات.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، وڵاتی کۆریای باشوور لەرێگەی ئاژانسی کۆریا بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی (KOICA)، ژمارەیەک کورسی ماستەری لە پێنج بواری جیاوازدا بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان کردووە.

هەر کەسێک مەرجەکانى تێدایە و ئارەزووی خوێندنی هەیە لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریاى باشوور، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە، سەردانی ئەم لینکە بکەن

مەرجەکانی پێشکەشکردن بۆ ماستەر:

پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.

پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە ٦٥٪ کەمتر نەبێت.

ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.

داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات، (واتە بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).

باشتر وایە پێشکەشکار تەمەنی لە (٤٠) ساڵ کەمتر بێت.

کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت، واتە بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشوور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاترسەردانی ماڵپەری زەمالە بکەن

تێبینی:

- هەر کەسێک ئەم مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.

- ئێستا فۆرمەکان پێشکەش بە ئاژانسی کۆیکا دەکرێت، دوای بڕیاری ئاژانسی کۆیکا، هەنگاوەکانی دواتر بە پێشکەشکار ڕادەگەیەنرێت.

دوای وەرگرتن لەم زەمالەیە، بە مەبەستی کردنەوەی فایل سەردانیئەم لینکە بکەن

فۆڕمی هاوپێچ (فۆرمی کۆیکا) و تەواوی فۆرمی پەیوەست بە زانکۆکە و پێداویستییەکان بە هەردوو شێوەی هاردکۆپی و سۆفتکۆپی تاوەکوو ڕێکەوتى ١٤ـی کانونی یەکەمی ئەمساڵ پێشکەش بە وەزارەتی خوێندنی باڵا/ بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندییەکان بکرێت.

هاوپێچ:

فۆرمی ١

فۆرمی ٢

فۆرمی ٣














گەلەری