سەردێڕ:

لایەنە سوننەکان کۆبوونەوە و ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانییان پێکهێنا

PM:06:30:23/11/2025

1160 جار خوێندراوەتەوە

پێنج لایەنە سەرەکییەکەی سوننە لە بەغدا لە ماڵی خەمس خەنجەر سەرکردەی هاوپەیمانی سیادە کۆبوونەوە و ئەنجومەنێکی نیشتمانییان پێکهێنا.


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٣ـی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٥، له‌ ماڵی خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده‌، به‌ به‌شداری موسه‌ننا سامه‌ڕائی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌زم و ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌ دیاره‌كانی دیكه‌، كۆبوونه‌وه‌ی هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ سوننه‌كان ده‌ستیپێكرد.

لە راگەیەندراوەکە هاتوو، لە روانگەى بەرپرسیارێتى نیشتمانی و هەستکردن بە قەبارەى ئەو ئاستەنگییانەى رووبەڕووى وڵات بوونەتەوە، سەرکردەى هاوپەیمانێتى و حیزبە سوننییە سەرکەوتووەکان لە هەڵبژاردن ( حزبى تەقەدووم، حیزبى عەزم، هاوپەیمانیی سیادە، هاوپەیمانیی حەسم، حیزبى جەماهیر) بە دەستپێشخەرى خەمیس خەنجەر لە بەغدا کۆبوونەوە و تاوتوێى دواپەرەسەندنە سیاسییەکانى وڵات و ئاڵنگارییەکانى بەردەم وڵات بەتایبەت پارێزگا سوننییەکانیان کرد.

جەختیانکردەوە، لە گرنگيى یەکخستنى هەوڵەکان و کارکردن بە دیدى هاوبەش بۆ پاراستنى سەقامگیریی سیاسى و کۆمەڵایەتى و گرەنتى مافە دەستوورییەکان و بەهێزکردنى نوێنەرایەتیی لە دامەزراوەکانى دەوڵەت.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، حزب و هاوپەیمانێتییە بەشدارەکانى کۆبوونەوەکە رێککەوتن لەسەر پێکهێنانى ئەنجوومەنى سیاسیی نیشتمانی، وەک چەترى کۆکەرەوەى هەمووان و یەکخستنى دیدگا و بڕیارەکان لە ئاست سەرجەم دۆسییە نیشتمانییە جیاوازەکان و بەهێزکردنى کارى هاوبەش لە نێوان سەرکردەکان و کوتلە سیاسییەکان، کە ببێتە مایەى خزمەتکردنى بەرژەوەندییەکانى جەماوەر و بەرزکردنەوەى رۆڵى سیاسى.

هەروەها رێککەوتن لەسەر بەردەوامیدان بە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنەکە بەشێوەى خولى و رێکخراو بە درێژایی خولى شەشەمى پەرلەمانی عێراق.

سەرکردەکانى کۆبوونەوەکە جەختیانکردووەتەوە، ئەنجومەنى سیاسیی نیشتمانى، کراوە دەبێت بەڕووى سەرجەم هاوبەشە نیشتمانییەکان و پەیوەستبوون بە بنەما کۆکەرەوەکان بۆ پاراستنى یەکپارچەیی عێراق و سەقامگیرییەکەى و پاراستنى مافى سەرجەم پێکهاتەکان بەبێ جیاوازى.














گەلەری