حەج و عومرەی هەرێم دەڵێت، ئەو کەسانەی ناویان لە تیروپشکی حەجی ساڵی ٢٠٢٦ دەرچووە، بە زووترین کات سەردانی نوسینگەکانی حەج و عومرە بکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بەڕێوبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم وتی، ئاگاداری هەموو ئەو کەسانە دەکەنەوە کە بۆ حەجی ساڵی ٢٠٢٦، ناویان لە تیروپشکی حاجییان دەرچووە بە زووترین کات سەردانی نوسینگەکانی حەج و عومرە بکەن بە مەبەستی تەواوکردنی مامەڵەکانیان و دانانی تێچووی حەج.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە
تا رۆژی پێنجشەممە سەردانی نوینگەکانی حەج و عومرە بکەن لە پارێزگا و ئیدارە
سەربەخۆکان و ئەو پێداویستییانەی کە پێویستن بۆ مامەڵەکە بریتین لە:
١- پاسپۆرتی ئەسڵی.
٢- كۆپییهكی رهنگاو رهنگ له پاسپۆرت و كارتی نیشتیمانی و كارتی
زانیاری، له یهك لاپهرهدا كۆپی بكرێت.
٣- وێنەیەکی رەنگا و
رەنگ.
٤- ئامادهكردنی تێچووی حهج كه بڕهكهی حهوت ملیۆن و ١٠٠ ههزار
دیناره.