سەردێڕ:

دوایین زانیاری لەبارەی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت

AM:10:23:18/08/2025

5388 جار خوێندراوەتەوە

سبەى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق دەکرێت و تا ئێستاش حکومەتى ماوەبەسەرچوو پابەند نەبووە بە رێککەوتنەکەی لەگەڵ بەغدا و نەوت و داهاتی رادەست نەکردووە تا حکومەتی عێراق بریار لەسەر ناردنی مووچە بدات، بەنیازیشە دوو شاندی تر بنێرێتەوە بەغدا.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ـی ئابی ٢٠٢٥، حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، رێککەوتنەکەی لەگەڵ بەغدا هەڵپەساردووە و نەوت و داهات رادەستناکات، و بەنیازە شاند بنێرێتەوە بۆ بەغدا و دەیەوێت بە مەرج ١٢٠ ملیارەکە رادەست بکات.

چاوگێک بە ئێن ئاڕتی وت، حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەنیازە دوو شاند بۆ قسەکردن لەسەر مووچەى مانگەکانی شەش و حەوت بنێرێتەوە بۆ بەغدا تا بە حکومەتی عێراق رازی بکەن بۆ مانگی حەوت بڕێکی کەمتر لە داهاتی ناوخۆ رادەستبکات، ئینجا ١٢٠ ملیارەکەی مانگی شەش رادەستبکات، ئەمەشیان کردووە بە مەرج.

ئەوەى پەیوەندی بە نەوتیشەوە هەیە، چاوگێک لە سۆمۆ وتی، یەک مانگی تەواوە چاوەڕێن هەرێم نەوت رادەستبکات و بەڵام تا ئێستا هیچ نەوتێکیان رادەست نەکراوە و نوێترین بیانوشیان کۆمپانیاکانی نەوتە گوایە ئەوان بەو تێچووەی دیارکراوە رازی نین.

هەر بەو هۆیەشەوە حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەو لیژنە هاوبەشە کشاوەتەوە کە بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی مووچە پێکهێنرابوو. و تەنانەت ئامادە نییە مامەڵە لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی عێراق بکات و رێگەشیان پێنادەن چاودێریی داهاتی نانەوتیی هەرێم بکەن.













گەلەری