PM:09:50:19/06/2025
5904 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت، دوو هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به به‌شداری وڵاته‌كه‌ی لە شه‌ڕی ئیسرائیل و ئێران بڕیاردەدات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کارۆلین لێڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی، دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە ماوەی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا بریار ده‌دات بچێته ناو شه‌ڕه‌كه‌وه هاوشانی ئیسرائیل یان نا.
وتیشی، نابێت
ئێران خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی بێت و پێشتر تره‌مپ له خولی یه‌كه‌م و ته‌نانه‌ت له ساڵی
٢٠١١وە ئه‌مه‌ی وتووه، پێویسته ئه‌مریكا خواسته ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران له‌ناو
ببات، چونكه چه‌كی ئه‌تۆمی ئێران یان خۆی به‌كاریده‌هێنێت یان ده‌یداته
تیرۆرستان.
رونیشیكرده‌وه،
ترەمپ ٦٠ رۆژی بە حکومەتی ئێران دا تاکو رێكه‌وتنەکە واژۆ بکەن، به‌ڵام نه‌یانكرد،
ئێستاش ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی دیاریكردووه و بڕیاری خۆی ده‌دات.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە دوایین هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل کە تا ئێستاش بەردەوامە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پشتگیری خۆی بۆ ئیسرائیل دەربڕی.