سەردێڕ:

هاوردەکردنی مریشکی بەرازیلی قەدەغەکرا

PM:11:07:22/05/2025

2468 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی کشتوکاڵی بەڕازیل دەڵێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە لەناو مریشکەکانی ئەو وڵاتە، هەناردەکردنی مریشک بۆ عێراق و چەند وڵاتێکی دیکە قەدەغەکرا.


ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری وەزارەتی کشتوکاڵی بەڕازیلەوە بڵاویکردەوە، یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ئەنفلۆنزای باڵندە لە کێڵگەیەکی مریشک لەو وڵاتە تۆمارکرا، بەمەش چەندین وڵات لە سەرانسەری جیهاندا، هاوردەکردنی مریشکی بەڕازیلی قەدەغەکرد، لەکاتێکدا، ئەو وڵاتە یەکێکە لە گەورەترین هەناردەکاری مریشک لە جیهاندا.

هاوکات لە دوای تۆمارکردنی ئەم حاڵەتە، هەریەکە لە وڵاتانی (چین، وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا، ئەفریقای باشوور، پێرۆ، کۆماری دۆمینیکا، بۆلیڤیا، مەغریب، سریلانکا، پاکستان، کۆریای باشوور، چیلی، کەنەدا، ئۆرۆگوای، مالیزیا، ئەرجەنتین، عێراق، فلیپین، ئوردن، کۆڵۆمبیا، بەریتانیا، بەحرەین، کوبا، مەکدۆنیا، مۆنتینیگرۆ، کازاخستان، بۆسنیا و هێرزێگۆڤینا، ئۆکرانیا، تاجیکستان، رووسیا، بیلارووسیا، ئەرمینیا، قیرغزستان، سعودیە، ژاپۆن و ئیمارات) قەدەغەی هاوردەکردنی مریشکی بەڕازیلییان راگەیاند.













گەلەری