سەردێڕ:

ئەمڕۆ هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی سێ بەسەر هێزەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت

AM:09:41:08/04/2025

1564 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی سێ بەسەر لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابەشبکرێت.


وەزارەتی پیشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ئازار بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانى پیادەی وەزارەتی پێشمەرگەخراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگەو ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

هاوکاری هاوپەیمانان لە ساڵی ٢٠١٧ـەوە بەسەر لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت کە ژمارەیان نزیکەی ٤٠ هەزار پیشمەرگەیە و بڕی هاوکارییەکە ٢٠ ملیۆن دۆلارە و هەموو مانگێکراستەوخۆ دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی پیشمەرگە.














گەلەری