سەردێڕ:

بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان دەگۆڕێت

AM:11:02:02/01/2024

27344 جار خوێندراوەتەوە

لە ئەمڕۆوە پشووی فەرمی لە هەرێم کۆتایی دێت و بەو هۆیەشەوە بەرنامەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان دەگۆڕێت.


لە هەشت رۆژی رابردوودا بەهۆی پشووەوە بەرنامەی کارکردنی مۆلیدەکان گۆڕا و ئەو یەک کاتژمێرەی لە بەیانیاندا کارەبایان دەدا بە هاوڵاتییان نەما، کە لە کاتژمێر ٧ بۆ ٨ی بەیانی کارەبا دەدرا بە هاوڵاتییان.

پێشتر بەرنامەی کارکردنی مۆلیدەکان بە جۆرێک بوو، لە بەیانیاندا یەک کاتژمێر کارەبایان دەدایە هاوڵاتییان و نیوەڕوانیش لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ تاوەکو ١ی شەو لەکاتی نەبوونی کارەبای نیشتیمانیدا کاریان دەکرد.

لە ماوەی هەشت رۆژی رابردوودا، بەهۆی پشووەوە بەرنامەی کاریان گۆڕابوو و کاتژمێری بەیانیان کارەبا نەدەدرا بە هاوڵاتییان و نیوەڕوان لە کاتژمێر ١١ کار بە مۆلیدەکان دەکرا، لە ئێستاشدا بەهۆی کۆتایی هاتنی پشووەوە بەرنامەی کارکردنیان دەگۆڕێت و وەک پێشووتری لێدێتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا، هۆشداری دراوەتە سەرجەم مۆلیدە ئەهلییەکان لەکاتی نەبوونی کارەبای نیشتیمانیدا بە ١٠ خولەک کارەبا بدەنە هاوڵاتییان ئەگەر نا رووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە.













گەلەری