سەردێڕ:

زانیاری نوێ لەبارەی سەربڕینی سەگ و بەکارهێنانی گۆشتەکەی بۆ جادووکردن

PM:09:31:05/12/2023

6480 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کەسێک لە سنووری بەحرکە بە تۆمەتی سەربڕینی سەگ و خواردنی گۆشتەکەی دەستگیرکراوە و تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و وتویەتی گۆشتەکەی بۆ جادووکردن بەکارهێناوە.


ئەمڕۆ سێشەممە پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کەسێکیان لە سنووری بەحرکەی سەر بە هەولێر بە تۆمەتی سەربڕینی سەگ و بەکارهێنانی گۆشتەکەی بۆ خواردن دەستگیرکردووە.

هاوکات، بەڕێوەبەری بەحرکە رایگەیاند، گۆشتی سەگەکە لە هیچ چێشتخانەیەکدا بەکارنەهێنراوەن.

شایەتحاڵەکان لەو بارەیەوە دەڵێن، "گوێمان لە دەنگێکی بەرزی وەڕینی سەگ بووە و دواتر دەنگی نەماوە و دواتر دەستەی بەرانگاربوونەوەی تاوان لێکۆڵینەوەیان لێ ئاگادارکردەوە و دەرکەوت کە ئەو کەسە سەگێکی سەربڕیوە".

ئەمە لە کاتێکدایە، چەند رۆژێک پێش ئێستا پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە ئێستادا لەناو شێڵتەری سەگی هەولێردا لەلایەن تیمەکانیانەوە چاودێری سێ هەزار سەگ دەکەن و رۆژانە نزیکەی ٨٠ سەگ لەناو شاری هەولێرەوە بۆ شێڵتەری تایبەت دەگوازنەوە.













گەلەری