سەردێڕ:

سەرۆک کۆماری عێراق یەکەم پەیامی بڵاوکردەوە

PM:05:54:14/10/2022

6248 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، سەرۆک کۆماری هەموو عێراقییەکان دەبێت بەبێ جیاوازیی و کار بۆ پاراستنی سەروەری وڵات و بەرژەوەندییەکانی گەل دەکات.


عەبدولەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "سوپاسی خۆم ئاراستەی نوێنەرانی گەلی عێراق و سەرجەم هێزە سیاسییەکان دەکەم بۆ پێدانی متمانەیان بەمن".

ئاماژەی بەوەشداوە، بەڵێندەدات سەرۆک کۆماری هەموو عێراقییەکان دەبێت بەبێ جیاوازیی و کار بۆ پاراستی سەروەری وڵات و بەرژەوەندییەکانی گەل دەکات.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ پێنجشەممە، لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکەدا، عەبدولەتیف رەشید کاندیدی هاوبەشی پارتی و یەکێتی بە بەدەستهێنانی ١٦٢ دەنگ بووە پێنجەمین سەرۆک کۆماری عێراق.

لە بەرامبەردا، بەرهەم ساڵح کاندیدی یەکێتی ٩٩ دەنگی بەدەستهێنا و نەیتوانی بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتی کۆمار متمانەی پەرلەمان بەدەست بهێنێتەوە.













گەلەری