فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لینکی زانینی سزای سەر ئۆتۆمبێلەکانی بڵاوکردووەتەوە بە هاوڵاتیان دەڵێت، "دەتوانن لەو لینکەوە سزای سەر ئۆتۆمبێلەکانتان بزانن."
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی فازڵ حاجی، کاتێک لینکی زانینی سزای سەر ئۆتۆمبێلەکەت دەکەیتەوە، لە جۆری ئۆتۆمبێلدا چەند بەشێک جیاکراوەتەوە و بریتین لە (تایبەت، کرێ، بارهەڵگر، کشتوکاڵی، بیناسازی، ماتۆڕ) و هاوکات بۆ ئۆتۆمبێلە ژمارە تابلۆ نوێیەکان بەشی پیتی ئینگلیزی زیادکراوە.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتی
هاتوچۆی سلێمانیش لەناو سیستەمەکیدا باسی لەوەکردووە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە دوای بەرواری
(1 - 9 - 2014) مامەڵەیان بۆ کراوە دەتوانن سزاکانیان ببینن بە پێچەوانەوە دەتوانن
سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ بکەن بۆ زانینی سزاکانیان.
فازڵ حاجی لە
راگەیەندراوێکی دیکەشدا ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەو ئۆتۆمبێلانەی کێشەی تۆمارکردنیان هەبووە
ئاگاداردەکەنەوە کەوا بەمەبەستی دووبارە پشکنینەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان لەرۆژی شەممە
کە دەکاتە (2022/8/20) ئۆتۆمبێلەکانیان ببەن بۆ سەنتەری پشکنینی (32ی پارک)،و لەپاش
ئەنجامدانی پشکنین و دەرچون، لەرۆژانی دواتر لەکاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆوە، سەردانی
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بکەن بەمەبەستی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان.
لینکی زانینی سزای
ئۆتۆمبێلی ژمارە هەولێر
لینکی زانینی سزای
ئۆتۆمبێلی ژمارە سلێمانی
لینکی زانینی سزای
ئۆتۆمبێلی ژمارە دهۆک
ل.ل