خانمە گۆرانیبێژ "کوردستان بەدرخان" یەکەم
ڤیدیۆکلیپی خۆی بەناوی "لەگەڵ تۆ نامێنم" (Dgel Te Naminm) بڵاودەکاتەوە.
کوردستان بەدرخان لە هەژماری فەرمی ئینستگرامی خۆی
رایگەیاند، بەم زووانە ڤیدیۆکلیپی "لەگەڵ تۆ نامێنم" بڵاو دەکاتەوە.
ڤیدیۆکیلپەکە بە سەرپەرشتی هونەرمەندی گۆرانیبێژ
"کاروان کامیل" بەرهەمهێنراوە و یەکەم ڤیدیۆکلیپی کوردستان بەدرخانە.
کوردستان بەدرخان لە ساڵی ١٩٩٧ لەدایکبووە، بەشداربووی
بەرنامەی پێشبڕکێیەکی گۆرانیوتن بووە و زیاتر بە شێوەزاری بادینی گۆران و ستران
دەڵێت.