وەک دەردەکەوێت زۆر شت هەن کە دژی پەیوەندی
هاوڕێتی نێوان کوڕ و کچ بن، ئەویش بیرو ڕای خەڵک، ئاین و پێکهاتەی جەستەیی نێر
و مێە.
بەپێی ماڵپەڕی" نارسیتی" چەند
هۆکارێک خستەڕوو کە بۆ کوڕ و کچ ناتوانن تەنیا وەک هاوڕێ بمێنەوە:
هاوڕێیەتی لە ڕەگەزی بەرامبەر هەندێک پێشبینی
بۆ یەکدی دروست دەکات کە بەندە بە ڕەگەزەکەیانەوە، بۆیە ئەمەش ئاڵۆزی دروست دەکات:
ئاڵۆزی ڕەگەزی لەنێوان پەیوەندی هاوڕێیەتی کچ
وکوڕدیشدا بوونی هەیە.
باشترین هاوڕێی کوڕ هەمیشە وا پێشبینیان لێ
دەکرێت ڕۆڵێکی وەک پاسەوانیان هەبێت، لە بەرامبەردا باشترین هاوڕێی کچ پێشبینیان
لێدەکرێت وەک خزمەت کارێک بن.
هەرچۆنێک بێت، کاتێک ئەگەر هاوڕێی ڕەگەزی
بەرامبەرت تەنیا لەبەر ئەو هۆکارەی باسکران هاوڕێیەتی دەکات، ئەوا زیاتر لە
گرێبەستێکی بازرگانی هیچی دیکە نییە و پەیوەندی هاوڕێیەتی پێ ناوترێت، بەڵکو ئێمە
ناوی دەبەین بە " هاوڕێتی کردن لەگەڵ سود لەیەک بینیندا"
لای خەڵک هاوڕێکردنی ڕەگەزی بەرامبەر لە
ژوانکردنێک هیچی دیکە نییە، هەرچەندە قسەی خەڵکی گرنگ نییە، بەڵام هەر دەکرێت کێشە
بنێتەوە. تاکەکانی کوڕ و کچ دەکرێت هەست بە نائارامی بکەن کاتێک لەلایەن خەڵکی
دیکەوە سەیردەکرێن، ئەمەش وا دەکات چیدی ئارەزووی هاوڕێیەتیان نەمێنێت.
ڕەگەزی هاوڕێی بەرامبەر زۆر زیاد لە پێویست
بەهاوڕێی بەرامبەری هێمن و ئارم دەبێتەوە:
هەردوو هاوڕێ کچ و کوڕەکە چونکە هەمیشە
بەیەکەوەن ئەوا کاتی زۆر بەیەکەوە بەسەر دەبەن، و هەستی ڕاستەقینە بەیەک دەبەخشن و
هەموو خراپە و ناکۆکیەکانیان لای یەکدی باس دەکەن، خۆشترین و ناخۆشترین کاتەکاندا
بەیەکەوەن، هەموو ئامانە لە پەیوەدنی سۆزداریەوە نزیک نین؟
بۆیە هەمیشە ئەمە ئەگەری زۆرە کە بگۆرێت بۆ
زیاتر لە پەیوەندیەکی هاوڕێیەتی.
لە بنچینەوە وا دروست بووین کە حەزێکی
سروشتیمان بۆ ڕەگەزی بەرامبەر هەبێت، گەورە بێت یاخود بچووک:
بەپێی هەموو زانستێک ئەوە دەردەخات تا چەند
هاوڕێیەتی کوڕ و کچ هەر پەیوەندیەکی سۆزداری ئەگەری هەیە رووبدات و هەردوولا
ئارەزووی ئەوەیان هەیە.
زۆر کات کوڕ یەکەم جار ئەو هەستەیان لا دروست
دەبێت، لە توێژینەوەیەکی نوێدا لە زانکۆی هارڤەرت دەرکەوتووە ٪٨٨ کوران زیاتر
هەستی سۆزداریان لا دروست دەبێت وەک لە کچان.
زۆر قورسە هاوڕێەتی ڕەگەزی بەرامبەر ڕاگریت
ئەگەر لە پەیوەندی سۆزداری دابیت لەگەڵ یەکێکی دیکە، لە ئەنجامدا گفتوگۆ لەنێواندا
دروست دەبێت لە بەسەربردنی کات لەگەڵ یەکدیدا.
ر.ئ