کاریگەرییەکانی خەوزڕان جۆراوجۆرن، لەم بارەیەوە پسپۆرێکی تایبەت ئاماژە
بە چەند زانیارییەکی گرنگ دەدات.
دکتۆر لۆرێن واتەرمان ڕاوێژکاری
دەروونی و پسپۆڕی بواری خەوزڕان لە لەندەن، لە نوێترین بڵاوکراوەیدا ئاماژە بەوە
دەکات کە خەو تەنها نیشانەیەک نییە بۆ باری دەروونی، بەڵکو بزوێنەرێکی سەرەکی
جەستەیە، ئەو باس لەوە دەکات کە پەیوەندییەکی دوولایەنی ئاڵۆز لەنێوان خەو
و باری دەروونیدا هەیە کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر رەفتار و دەروون هەیە.
بەپێی توێژینەوەکان، ئەو کەسانەی تووشی خەوزڕان دەبن زیاتر رووبەرووی
خەمۆکی و فشاری دەروونی دەبنەوە بە بەراورد بەو کەسانەی خەویان باشە.
دکتۆر واتەرمان جیاوازییەکی ورد و
گرنگ دەخاتە ڕوو ئەویش جیاوازی نێوان "بێبەشبوون لە خەو" و
"خەوزڕان"ە.
بێبەشبوون لە خەو "Sleep Deprivation" ئەمە
بەهۆی هۆکارێکی دەرەکییەوە ڕوودەدات، وەک دەنگی منداڵ یان ژینگەیەکی نەگونجاو، ئەم
جۆرە راستەوخۆ زیان بە تەندروستی دڵ دەگەیەنێت.
خەوزڕان"Insomnia" کێشەیەکی
ناوخۆیی مێشکە، لێرەدا مێشک لەگەڵ کەمخەویدا
دەگونجێت بەڵام بە شێوەیەکی ناتەندروست، کە دەبێتە هۆی تێکچوونی هاوسەنگییە
دەروونییەکان.
خەوزارن چەندین کاریگەی نەرێنی لەسەر
جەستە دروست دەکات، بەم شێوەیە:
١. مەترسیی تووشبوون بە خەمۆکی و
دڵەڕاوکێ زیاد دەکات.
٢. کەسەکە زووتر تووڕە دەبێت و
توانای کۆنتڕۆڵکردنی باری دەروونی خۆی لەدەست دەدات.
٣. بچووکترین کێشە وەک بارێکی گەورە
و قورس لەسەر دەروونی دەبینێت.
دکتۆر لۆرێن جەختی لەوە کردەوە خەوی
خراپ تەنها هەست کردن بە ماندوویەتی نییە،
بەڵکو یەکەمین زەنگی مەترسییە کە ئاگادارمان دەکاتەوە تەندروستی دەروونیمان
لەبەردەم هەڕەشەدایە.