دڵشکان چ کاریگەییەک لەسەر جەستە دروست دەکات؟

PM:09:27:04/03/2026

204 جار خوێندراوەتەوە

دڵشکان بریتییە لە کاردانەوەیەکی دەروونی بەرامبەر بە دۆخێک یان کێشەیەک کە مرۆڤ تووشی بووە و فشاری توندی لەسەرە کە وا دەکات رووبەرووی دڵتەنگی ببێتەوە.

تیمێکی زانایانی زانکۆی نیویۆرک سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە حاڵەتێکی سەیر و سەرنجڕاکێشی دڵ کە تەنانەت تووشی ئەو کەسانەش دەبێت کە هیچ کێشەیەکی تەندروستییان نییە، ئەم حاڵەتە لە ڕووی نیشانەکانەوە تەواو لە جەڵتەی دڵ دەچێت، بەڵام هۆکارەکەی جیاوازە.

هۆکاری ئەم دیاردەیە بۆ بەرزبوونەوەی کتوپڕی هۆرمۆنەکانی فشار وەک "ئەدریناڵین" دەگەڕێتەوە، کە وەک ژەهرێکی کاتی کار دەکات و دەبێتە هۆی پەککەوتنی ماسولکەکانی دڵ.

ئەم نیشانەیە زیاتر لە کاتی زەبرە دەروونییە توندەکانی وەک کۆچی دوایی ئازیزان یان هەواڵی شۆکهێنەر دەردەکەوێت، هەرچەندە لە هەموو تەمەنێکدا ڕوودەدات، بەڵام ئامارەکان دەریدەخەن کە خانمان لە تەمەنی نێوان ٥٨ بۆ ٧٥ ساڵیدا زیاتر ڕووبەڕووی ئەم حاڵەتە دەبنەوە.

لەم چوارچێوەیەدا، دکتۆرە هارمۆنی ڕێینۆڵ و تیمی پزیشکیی لانگۆن خەریکی تاقیکردنەوەی ڕێکارێکی نوێن بۆ پاراستنی تەندروستی دڵ لە ڕێگەی ڕاهێنانی هەناسەدانی قووڵەوە.

مەبەست لەم ڕاهێنانە چالاککردنی کۆئەندامی دەماری لاوەکییە بۆ ئەوەی بەرگریی دڵ لە بەرامبەر فشارە دەروونییەکاندا بەهێزتر ببێت.