پاڵکەوتن دوایی نانخواردن ژیانت دەخاتە مەترسییەوە

PM:05:30:04/03/2026

2012 جار خوێندراوەتەوە

بەشێکی زۆری خەڵکی دوایی خواردنی ژەمێکی خۆش ئارەزووی پاڵکەوتن دەکەن، بەڵام رەنگە ئەم خووە سادەیە مەترسی گەورە لەسەر تەندروستیت دروست بکات.

بەپێی هۆشدارییەکی دکتۆر داریا روساکوفا پسپۆڕی خۆراک، پاڵکەوتن راستەوخۆ دوایی نانخواردن کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات و دەبێتە هۆی چەندین کێشەی تەندروستی.

ئەم پسپۆرە ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە بە لایەنی کەمەوە دوو کاتژمێر دوایی نان خواردن پاڵبکەویت، ئەگەر نا دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە بۆ ناو سورێنچک، ئەمەش نەک تەنها دەبێتە هۆی دڵەکزێ و هەستکردن بە قورسی گەدە، بەڵکو بە تێپەڕبوونی کات دەبێتە هۆی هەوکردنی توندی ناوپۆشی سورێنچک و دروستبوونی برین، کە لە حاڵەتە خراپەکاندا ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان زیاد دەکات.

جگە لەوەش پێویستە راستەوخۆ دوای ژەمەکان دووربکەویتەوە لە چالاکی جەستەیی قورس، جگەرەکێشان و گەرماوی گەرمیش، چونکە ئەمانە هەموویان دەبنە هۆی تێکچوونی پرۆسەی هەرس و کەمبوونەوەی خوێن بۆ سەر گەدە، هەروەها پۆشینی جلی تەسکیش لەو کاتانەدا وەک بەربەستێک لەبەردەم جوڵەی سروشتی خۆراک لە ناو ڕیخۆڵەکاندا کاردەکات.