سیر یان زەنجەفیل.. کامیان باشترە بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستە؟

PM:08:34:25/02/2026

520 جار خوێندراوەتەوە

سیر و زەنجەفیل ڕۆڵێکی گەورە دەگێڕن لە بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگریدا، بەڵام ئایا کامیان سوودی زیاترە؟.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "eremnews"، سیر بڕێکی زیاتر لە پڕۆتین، کاربۆهیدرات، ڤیتامین و کانزاکانی تێدایە وەک ڤیتامین C و سیلینیۆم بەراورد بە زەنجەفیل، هەروەها ماددەی ئەلیسینی تێدایە کە کاتی وردکردن یان جوین دروست دەبێت، ئەم ماددەیە وەک دژە بەکتریا و دژە کەڕوو کار دەکات و یارمەتی جەستە دەدات لە دژی ڤایرۆسەکان بجەنگێت.

زەنجەفیل دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسانە بەهێزەکان کە خانەکانی جەستە لە تێكچوون دەپارێزن، ماددەی جینجیرۆڵی تێدایە کە زۆر کاریگەرە بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی هەڵامەت و ئێشی قوڕگ لەگەڵ ئەوەشدا باشترین چارەسەرە بۆ کێشەکانی هەرس.

پسپۆران ئاماژە بەوە دەکەن کە هەردووکاین بۆ تەندروستی زۆر گرنگن، بەڵام بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستە خواردنی سیر باشترە چونکە ڤیتامین و کانزای زیاتری تێدایە، باشترین کاریش ئەوەیە کە پێکەوە بەکاریان بهێنیت، تێکەڵکردنی هەردووکیان لە ژەمەکاندا هێزێکی دوو هێندە دەبەخشێتە بەرگری جەستەت.

سەرەڕای سوودە زۆرەکانی شارەزایان هۆشداری دەدەن کە پێویستە پێش خواردنی بڕێکی زۆر لە سیر یان زەنجەفیل راوێژ بە پزیشکەکەت بکەیت، چونکە هەردووکیان خوێن ڕوون دەکەنەوە.