توێژینەوە نوێیەکان دەریدەخەن کە
مانگی رەمەزان گەورەترین دەرفەتە بۆ نوێبوونەوەی خانەکان و دواخستنی نیشانەکانی
پیربوون.
بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی "خليج تايمز"، پزیشکانی پسپۆڕ ئاماژە بەوە دەکەن کەبەڕۆژووبوون یارمەتیدەرە لە دواخستنی نیشانەکانی پیربوون هەروەها بە
پێچەوانەی سیستمە خۆراکییە توندەکانەوەیە، بەڕۆژووبوونبەهۆی ڕێکخستنی کاتی خواردنەوە دەکات
جەستە زیرەکانەتر مامەڵە لەگەڵ وزەدا بکات، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی لە پیری
بایۆلۆژی دووربکەوێتەوە.
گرنگترین سوودە زانستییەکانی ڕۆژوو
بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پیری:
١. گۆڕینی سەرچاوەی وزە، جەستە لە جیاتی شەکر، دەست دەکات بە
سووتاندنی چەورییە کۆبووەوەکان، ئەمەش هەوکردنی جەستە کەمدەکاتەوە.
٢. لە کاتی ڕۆژوودا، جەستە خانە پیر
و تێکچووەکان لادەبات و خانەی نوێ و چالاک جێگەیان دەگرێتەوە.
٣. ئاستی شەکر و کۆلیستڕۆڵ ڕێکدەبێت
و تەندروستی دڵ و ماسولکەکان بەهێز دەبن.