هانی بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە

PM:04:58:17/11/2025

1960 جار خوێندراوەتەوە

هانی موجتەهیدی نوێترین بەرهەمی بە ناوی "گەردون" بڵاوکردەوە.

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ هانی موجتەهیدی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئاماژەی بە بڵاوکردنەوەی نوێترین گۆرانی بە ناوی "گەردون" کرد.

بەرهەمەکەی لە شیعریعومەر خەیامە و لەلایەن گۆرانەوە وەرگێڕدراوە، سیامەندی کوڕی كاری میكس و ماستەرینگی بۆ ئەنجامداوە.

هانی موجتەهیدی خانمە گۆرانیبێژی رۆژهەڵاتی کوردستانە و لە ساڵی ٢٠٠٩ یەکەمین ئەلبوومی گۆرانی بەناوی "ساندرێلا" بڵاوکردەوە.