سێلین دیۆن بە شێوەیەکی جیاواز دەردەکەوێت

PM:09:11:06/10/2025

136 جار خوێندراوەتەوە

گۆرانیبێژی جیهانی سێلین دیۆن لە کۆنسێرتەکەی پۆڵ مەکارتنیدا بە شێوەیەکی جیاواز دەردەکەوێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی " people" خانمە گۆرانیبێژ سێلین دیۆنی تەمەن ٥٧ ساڵ لە کۆنسێرتەکەی پۆڵ مەکارتنیدا لە لە لاس ڤێگاس لەگەڵ سێ کوڕەکەی دەردەکەوێت.

دیۆن جلوبەرگێکی سادەی رەشی لەبەردابوو، دڵخۆش دەردەکەوت و لەگەڵ ئامادەبووانی کۆنسێرتەکە چەپڵەی لێدەدا، ئەم دەرکەوتنەشی هەوادارانی دڵخۆش کرد.

جێگەی باسە ئەو هونەرمەندە لە ساڵی ٢٠٢٢ ەوە کەمترین دەرکەوتنی هەبووە بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە، ئەم دەرکەوتنە نوێیەشی دوای ماوەیەکی کەم لە چاوپێکەوتنێکی کاریگەر بوو کە ئەستێرەکە بۆ گۆڤاری پیپڵ ئەنجامدا، لەوێ ئاشکرایکرد کە چۆن هێزی لە منداڵەکانی وەرگرتووە لە کاتی شەڕە تەندروستییە سەختەکەیدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە کاتێکدا بەزەحمەت دەمتوانی بە پێ بڕۆم، منداڵەکانم هاوکاریان دەکردم و هێزیان پێدەبخشیم"