بڕینی قژ بە بەردەوامی
پێویستە بۆ لابردنی سەرە دابەشبووەکان و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیانەکان بۆ بەشەکانی
دیکەی قژ.
لە ماڵپەڕی
" lebanon24" سەرەڕای ئەو باوەڕە
باوەی کە بڕینی قژ گەشەی قژ خاو دەکاتەوە، بەڵام لە ڕاستیدا قژی تەندروست بە
لابردنی بەشە تێکچووەکان نوێ دەبێتەوە ئەمەش پاڵپشتی گەشەی تاڵەکانی بەهێزتر و زۆرتر
دەکات.
بە لابردنی سەرتاڵە
مات و تێکچووەکان، قژ نەرمتر و بریقەدارتر دەردەکەوێت و پێکهاتەکەی نەرم و یەکسان
دەبێت.
بڕینی قژ یارمەتیدەرە
بۆ ئەوەی قژ بە تەندروستی بمێنێتەوە هەروەها ڕێگری دەکات لە دەرکەوتنی قژێکی ناڕێک
و نایەکسان.
لەرووی دەروونیشەوە
هەستی تازەیی و زیندووییت پێدەبەخشێت و زۆرجار متمانە بەخۆبوونت زیاد دەکات.