شارەزایان هۆشداری دەدەن لە بەکارهێنانی ئەم جۆرە زەیتانە
چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی جگەر دروست دەکەن.
بەپێی ماڵپەڕی "تایمز ئۆف هیندستان"، زەیتی ڕووەکی
کە لە چێشت لێناندا بەکاردەهێنرێت، ڕەنگە سەلامەت بێت بۆ تەندروستیت، بەڵام ئەوەی
جێگەی سەرسوڕمانە مەترسییەکی بەرچاو لەسەر جگەرت دروست دەکات.
توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ترشی ئۆمیگا ٦ کە لە زەیتی
ڕووەکیدا هەیە، وەکو زەیتی گەنمەشامی و گوڵەبەڕۆژە، مەترسی لەسەر جگەر دروست دەکەن
بە هەوکردن و فشاری ئۆکسجینی، کە هەردووکیان هۆکاری مەترسین بۆ تووشبوون بە چەوری
جگەر.
کاتێک زەیتی ڕووەکی لە کاتی سوورکردنەوەدا بەر گەرماییەکی
زۆر دەکەوێت، پێکهاتەی ژەهراوی دروست دەبێت، ئەمەش ئەگەری هەوکردنی جگەر زیاد دەکات
هەروەها زەیتی ڕووەکی لە کاتی دووبارە بەکارهێنانەوە مەترسیدارتر دەبێت بۆ سەر
جەستە.
توێژینەوەیەکی ساڵی ٢٠٢١ دەریخستووە خواردنی زەیتی ڕووەکی
سێ جار یان زیاتر زیان بە ئەندامە گرنگەکان دەگەیەنێت، وەک جگەر و گورچیلە و پەنکریاس
و ڕیخۆڵەکان.