سەلمان خان هۆكاری هاوسەرگیری نەكردنی ئاشكرادەكات

PM:07:32:23/06/2025

32288 جار خوێندراوەتەوە

سەلمان خان ئەستێرەی بۆڵیود، رایگەیاند كە تووشی نەخۆشییەكی سەختی مێشک بووە ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی لە هاوسەرگیری کردن دوور بکەوێتەوە.

سەلمان خان لە نوێترین دەرکەوتنیدا لە بەرنامەی " The Great Indian Kapil Show"زۆرنهێنی لەبارەی ژیانی تایبەتی خۆیەوە ئاشکرا کرد، لەنێویاندا هۆكاری هاوسەرگیری نەكردنی، بەڵام ئەوەی زۆرترین نیگەرانی هەوادارانی لەبارەیەوە دروستکرد، ململانێی بوو لەگەڵ کێشە تەندروستییەکانی.

پێشکەشکاری بەرنامەکە کاپیل شارما، پرسیاری لەبارەی هاوسەرگیری کردنییەوە لێکرد، وەڵامی دایەوە و رایگەیاند "ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر بوومەتەوە بۆ بنیاتنانی سامانەکەم گەورەترین ترسم ئەوەیە هاوسەرگیری بكەم و شكست بهێنم دواتر هاوسەرەكەم نیوەی سەروەتەكەم ببات"

لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەی بەوەشکرد "من هەموو ڕۆژێک بە دەست ئازارەوە دەناڵێنم، تووشی فراوانبونی خوێنبەرەكانی مێشک بووم، دۆخی تەندروستیم باش نییە و كاریگەریی زۆری لەسەر دروست کردووم، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا کار دەکەم و بەردەوامم لە کارە هونەرییەکانم و ناتوانم سەرلەنوێ دەست پێ بکەمەوە"