نیشانەکانی هەستیاری بە شیر چییە؟

PM:05:05:23/06/2025

3460 جار خوێندراوەتەوە

هەستیاری بە شیر یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی هەستیاری بە خۆراک دادەنرێت و منداڵان بە تایبەت منداڵی ساوا به زۆری تووش دەبن، لە زۆربەی حاڵەتەکاندا دوای ساڵێک بەرەبەرە نامێنێت و نەخۆشەکە چاک دەبێتەوە.

دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژە بە نیشانەکانی و شێوازی دەست نیشانەکانی و چارەسەرکردنی دەکات، بەم شێوەیە:

- نیشانەکانی:

١. هاتنە خواراوەی ئاو بە لووتدا.

٢. تەنگە نەفەسی.

٣. سکچوون و بوونی خوێن لە پیسایدا.

٤. خورانی پێست به تایبەت بە دەوری دەم.

٥. سوور بوونەوەی پێست و ئاوسانی.

٦. ڕشانەوە و سکئێشە.

٧. فرمێسکی زۆر بە چاودا هاتنە خوارەوە.

- شێوازی دەستنیشانکردنی:

١. پشکنینی پێست: لە ڕێگای لێدانی دەرزی ژێر پێست و چاودێری کردنی.

٢. پشکنینی خوێن بۆ دژەتەنی IgE .

٣. پشکنینی پیسایی.

٤. پشکنینی هەستیاری بە خۆراک: لە ڕێگای پێدانی شیر و چاودێریکردنی منداڵەکە بە چڕوپڕی.

- شێوازی خۆپاراستن و چارەسەرکردنی:

١. شیری دایک بدرێت بە منداڵان لانی کەم تاوەکو تەمەنی شەش بۆ هەشت مانگ.

٢. پێنەدانی شیری مانگا و بەرهەمەکانی بە منداڵان تا دوای تەمەنی یەک ساڵ.