زۆربەی کەس
دەیانەوێت کێشی جەستەیان کەم بکەنەوە، بەڵام بەرامبەر خۆراکەکان لاوازن و ناتوانن
کێشیان داببەزێنن و نازانن لە راسیتیدا کۆمەڵێک خواردن هەن یارمەتییان دەدات بۆ
دابەزینی کێش.
بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەریEatthis،
چوار خواردن هەن کە دەوڵەمەندن بە پڕۆتین و دژە ئۆکسان و ڤیتامینەکان، یارمەتی
دەدەن بە تێری بمێنیتەوە و لەهەمان کاتدا کێشت داببەزێت، بەم جۆرە:
شۆفان:
شۆفان هەڵبژاردەیەکی باشە، بەتایبەت بۆ نەخۆشانی شەرکەی جۆری دووەم، بڕێکی
باش ماددە ریشاڵییەکانی تێدایە، ئەوەش یارمەتی کەمکردنەوەی کێشت دەدات و پەرە بە
کۆئەندامی هەرست دەدات و دڵت دەپارێزێت.
گوێز:
گوێز خواردنێکە زوو تێرت دەکات، برێکی باس ڤیتامین، چەوری تەندروست و
ماددەی ریشاڵی تێدایە، توێژینەوەکانیش سەلماندوویانە خواردنی بڕێک لە گوێز لە
هەفەتەیەکدا، یارمەتی ژنان دەدات تەمەنیان درێژبێت.
سەوزەوات:
خواردنی سەوزەی تازە باشترین بژاردەیە، بەڵام ئەگەر کەسێک سەزەوی تازەی
دەست نەکەوت دەتوانێت سەوزەی بەستوو بخوات.
ماسی سەلەمۆن:
سەلەمون دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا ٣، جەستەی مرۆڤ بە شێوەیەکی سروشتی ئەم
چەورییە تەندروستانە بەرهەم ناهێنێت، بۆیە زۆر گرنگە دڵنیا بیت لەوەی لە خۆراک و
تەواوکەرە خۆراکییەکانەوە دەستت دەکەوێت، ئۆمیگا ٣ یارمەتی پاراستنی تەندروستی و
درەوشاوەیی و گەشەی قژ دەدات.
سەلەمون یان ماسییە چەورەکانی تر لە
خۆراکەکەتدا دوو جار لە هەفتەیەکدا رەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ دابەزاندنی کێش،
لەکاتێکدا بەشێکە لە خۆراکی هاوسەنگ و تەندروست بەگشتی.