ئەکتەری بەناوبانگی هۆڵیوود و فیلمی سپایدەرمان، جاک بێتس
لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئەکتەرە دێرینەکەی هۆڵیوود لە رۆژی پێنجشەممە لە ماڵەکەی
خۆیدا لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە کاتی خەودا گیانی لەدەستداوە.
جاک بێتس لە ساڵی ١٩٢٩ لە شاری مەیامی لە ویلایەتی فلۆریدا
لەدایکبووە، بۆ یەکەمجار لە فیلمێکی وەرگێڕدراوی برادۆی لە فیلمی ریچاردی سێیەمی ویلیام
شکسپیر دەستی بە کاری هونەری کردووە، بەشداری لە چەندین فیلمدا کردووە کە بەناوبانگترینیان:Spiderman, Batman and Robin, A fistful of death, Batman forever, Django
Meets Sartana