سبەینێ ئینتەرنێت لە هەموو هەرێم دەبڕێت

PM:03:40:21/06/2025

18780 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم دەڵێت، لە سبەینێوە، لە رۆژانی تاقیکردنەوەکانی هێڵەکانی ئینتەرنێت و هەموو جۆرە نامەیەکی (MMS) لە سەرتاسەری هەرێم رادەگیرێت.

ئەمڕۆ شەممە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ یەکشەممە ٢٢ی حوزەیران، بە هۆکاری دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەکان لە کاتژمێر شەش و نیوی بەیانی تاوەکو کاتژمێر حەوت و ٤٥ خولەک، هێڵی ئینتەرنێت لە تەواوی هەرێم دەوەستێت.

وتیشی، ئەو شوێنانەی کە لە هەموو حاڵەتێکدا خزمەتگوزاری ئینتەرنێتیان دەبێت، بریتین لە، سەرجەم بانکەکان وفرۆکەخانە نێودەوڵەتیەکانی هەولێر و سلێمانی وسەرجەم ئامێرەکانی راکێشانی پارە(ATM)