ئاو بۆ ژیان گرنگە، زۆرجار هەموومان هەست بە تینوێتی دەکەین کاتێک
جەستە پێویستی بە ئاوی زیاتر دەبێت، لەکاتێکدا ئاساییە دوای وەرزشکردن یان خواردنی
شتێکی گەرم هەست بە تینوێتی بکەیت، بەڵام ئەگەر بەردەوام پێویستت بە ئاو بوو،
لەوانەیە ئەمە ئاماژەیەک بێت بۆ کێشەیەک لە جەستەدا.
بەپێی بابەتێکی
تەندروستی ماڵپەڕێ" الیوم سابع، ئەگەر بەردەوام هەستت بە تینوویەتی کرد، ئەوا
بۆ ئەم هۆکارانە دەگەڕێتەوە:
وشکبوونەوە:
لە وەرزی هاویندا
وشکبوونەوەی جەست باو و ئاساییە، چونکە بەهۆی ئارەقەکردنەوە و بەرکەوتنی تیشکی خۆر
بڕێکی زۆر ئاوی جەستە لەدەستدەدەین، هەروەها بەهۆی سکچوون و رشانەوەش رووبدات،
دەبێتە هۆی لەدەستدانی کانزاکان لە جەستەدا، نیشانە سەرەکییەکان بریتین لە
وشکبوونەوەی پێست و دەم، ماندوویەتی، سەرگێژخواردن و سكچوون.
نەخۆشی شەکرە:
نەخۆشی شەکرە دەبێتە هۆی
تینوێتییەکی زۆر و ئەو هەستە دانامرکێتەوە، کاتێک رێژەی شەکر لە خوێندا بەرز
دەبێتەوە، جەستە هەوڵدەدات لەڕێگەی میزەوە بیکاتە دەرەوە و بەمەش دەبێتە هۆی
کەمبوونەوەی ئاو، وا دەکات بەردەوام هەست بە تینوێتی بکەیت.
نەخۆشی شەکرە لەکاتی
دووگیانیدا:
زۆرجار هەستکردن بە
پێویستی خواردنەوەی ئاو کێشەیەکی باوی زۆربەی ژنانی دووگیانە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەر
بەردەوامبوو لەگەڵ دووگیانیدا زیادی کرد، دەستبەجێ راوێژ بە پزیشک بکە چونکە
لەوانەیە نیشانەی نەخۆشی شەکرەی دووگیانیش بێت.
کاریگەری لاوەکی دەرمان:
هەروەها تینوویەتیزۆر
دەتوانێت کاریگەری لاوەکی هەندێک دەرمان بێت وەک ئەوانەی بۆ نەخۆشی پارکینسۆن،
تەنگەنەفەسی، سکچوون، دەرمانی دژە زیندەیی، دەرمانی دژە دەروونی و دژە خەمۆکی
بەکاردەهێنن.
کێشەی دەروونی:
حاڵەتێکە کە تایبەتمەندە
بە خواردنەوەی شلەی زۆر بەبێ ئەوەی هیچ پێویست بێت بۆ خواردنەوە، کە دەکرێت بەهۆی
تێکچوونی دەروونی وەک "شیزۆفرینیا" رووبدات کە دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی
ناو دەم.