زەیتی مر چییە و سوودەتەندروستییەکانی بزانە

AM:09:24:20/06/2025

2156 جار خوێندراوەتەوە

مر بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک یەکێک لە دیارییەکانی سروشت ناسراوە، دەوڵەمەندە بە چەندین سوود و تایبەتمەندی تەندروستی.
لە بابەتێکی ماڵپەری
sotaliraq ئاماژەی بە گرنگی ئەم گیادەرمانییە داوە و بەم شێوە باسی دەکات:

لە دەیەکانی ڕابردوودا توێژەران بەهۆی چالاکییە بەهێزەکەی دژە ئۆکسێنەرەوە، بەکارهێنانی ئەگەری وەک چارەسەری شێرپەنجە،
دژە هەوکردن و دژە هەستیاری و تایبەتمەندییەکانی دیکە، گرنگییان بە مر و دەرهاویشتە سروشتییەکانی داوە.

مر گیادەرمانییەکی سروشتیە کە لە درەختی کۆمیفۆرای مرەوە سەرچاوە دەگرێت، کە لە ئەفریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا باو بووە.
زەیتی میر یەکێکە لەو زەیتە سروشتیانەی کە زۆرترین بەکارهێنانی هەیە لە جیهاندا.

هەندێک لە سوودە زانستییە سەلمێنراوەکانی زەیتی مری سروشتی بریتین لەمانەی خوارەوە:

1- زەیتی مر دژە بەکتریایە

میسرییە کۆنەکان بۆ پاک راگرتنی مۆمیاکان مر و زەیتی سروشتی دیکەیان بەکارهێناوە چونکە زەیتەکان نەک تەنها بۆنێکی خۆش دابین دەکەن بەڵکو مادەکەش لە ئۆکساندن و تێکچوون دەپارێزن. بۆیە تا ئەمڕۆش بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەکتریا و میکرۆب بەکاردێت.

جگە لەوەش لەگەڵ بخور و زەیتی سروشتی تردا دەسوتێنرێت بۆ ئەوەی یارمەتی پاککردنەوەی هەوا دەدات و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە درمیەکان دەکات، لەوانە ئەو نەخۆشیانەی کە بەهۆی بەکتریا تووشکەرەکانەوە دروست دەبن، کە دەتوانێت ٦٨٪ لە هەوادا بێت.

2- پاڵپشتی تەندروستی دەم و ددان دەکات و چارەسەری هەوکردنی پووک دەکات.

بەهۆی تایبەتمەندی دژە میکرۆبی، مر بە شێوەیەکی نەریتی بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی دەم و پووک بەکارهاتووە. بۆیە هەندێک لە دەم شۆردنی سروشتی و مەعجونی ددان زەیتی سروشتی میرەیان تێدایە.

توێژینەوە زانستییەکان دەریانخستووە، کاتێک ئەو کەسانەی کە هەوکردنی پووکیان هەیە، ڕۆژانە چوار جار بۆ چارەسەرکردنی برینی دەمیان بەکارهێناوە کە دەوڵەمەندکراوە بە زەیتی مرە سروشتییەکان، 50%یان تووشی کەمبوونەوەی ئازاری تەواو بوون، هەروەها 19%یان بە تەواوی لە برینی دەمیان چاکبوونەتەوە. 

3- پاڵپشتی تەندروستی پێست دەکات و ڕەنگە یارمەتیدەر بێت لە چاکبوونەوەی برینەکان

4- بەرەنگاربوونەوەی ئازار و ئاوسان دەبێت

بەپێی وێب ئێم دی، زەیتی مر ئەو پێکهاتەی تێدایە هەستکردن بە ئازار رادەگرێت و بەرهەمهێنانی ماددە کیمیاییەکانی هەوکردن کەمدەکاتەوە کە دەبێتە هۆی ئاوسانی و ئازار.

5- زەیتی مر دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر

ڕەنگە مر دژە ئۆکسێنەرێکی بەهێز بێت، پێکهاتەیەک کە بەرەنگاریی ئۆکساندن و هەوکردن و بەکتریا و کاریگەرییە زیانبەخشەکانی تر دەبێتەوە. 

کاریگەرییە لاوەکییەکانی زەیتی مر، بەپێی ماڵپەڕی زانیاری تەندروستی مێدیکاڵ نیوز تودەی، لەوانەیە بریتی بن لە:

لەوانەیە تا خراپتر بکات.

لەوانەیە ببێتە هۆی کێشەی دڵ.

لەوانەیە پەستانی خوێن دابەزێنێت.

لەوانەیە ببێتە هۆی خوێنبەربوونی منداڵدان.

گرنگە زەیتەکە لە سەرچاوەی باوەڕپێکراوەوە وەربگیرێت بۆ ئەوەی پیس نەبێت بە توخمگەلێکی زیانبەخش بۆ تەندروستی و لەش. ئەگەر هەستت بە هەر کاریگەریەکی لاوەکی کرد، گرنگە ڕاوێژ بە پزیشک بکەیت بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەر ئاڵۆزییەک بکەیت.