ئایا خواردنەوەی چا لە پارشێودا زیانی هەیە؟

AM:08:56:17/03/2025

2672 جار خوێندراوەتەوە

زۆر کەس لە کاتی پارشێودا ئارەزووی خواردنەوەی کوپێک چا دەکەن بەڵام ئایا ئەمە سوودی هەیە یان زیان؟

دکتۆر محمد هێلمی ڕاوێژکاری قەڵەوی و دابەزاندنی کێش وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە و ڕوونی دەکاتەوە کە خواردنەوەی چا لە پارشێودا هەم سوود و هەم زیانیشی هەیە، کاریگەرییەکانی پەیوەستە بە بڕی خواردنەوە و جۆری جەستەتەوە.

سوودەکانی:

١. یارمەتی هەرسکردن دەدات بەتایبەتی دوای خواردنی ژەمێکی قورس، کاردەکات بۆ هاندانی گەدە و کەمکردنەوەی قەبزی.

٢. دژە ئۆکسانی تێدایە کە پاڵپشتی تەندروستی دەکات و سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات.

٣. ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە.

سەرەڕای سوودەکانی بەڵام خواردنەوەی چا لە پارشێودا کاریگەری نەرێنیشی هەیە وەک کەمبوونەوەی ماددەی ئاسان لە جەستەدا، تێکچوونی خەو.

ئەو دکتۆرە ئامۆژگارییەکی پێشکەش بەو کەسانە کرد کە ئارەزووی خواردنەوەی چا دەکەن، باشتر وایە کاتژمێرێک پێش خەوتن بیخۆنەوە هەروەها دەتوانیت چای گیایی بخۆیتەوە وەک چای نەعنا یان بەیبوون چونکە کاریگەری نەرێنییان لەسەر جەستە کەمترە.