لە کاتی بەڕۆژووبووندا کاهوو جەستە لە وشکبوونەوە دەپارێزێت

PM:12:47:15/03/2025

1300 جار خوێندراوەتەوە

کاهوو دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییە پێویستەکان، ئەمەش وایکردووە ببێتە هەڵبژاردەیەکی نایاب لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی ماڵپەڕی " Kuvings"، کاهوو ڕێژەیەکی بەرزی پۆتاسیۆمی تێدایە، ئەمەش یارمەتی پاراستنی هاوسەنگی شلەمەنی دەدات لە جەستەدا، ڕێگری دەکات لە نیشانەکانی وشکبوونەوەی جەستە وەک ماندوێتی و سەرگێژخواردن.

تایبەتمەندە بە ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین و کانزا و ڕیشاڵ و ئاو، پاڵپشتی تەندروستی گشتی دەکات و یارمەتی جەستە دەدات بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ماوەی درێژخایەنی بەڕۆژووبوون.

هەروەها کاهوو پاڵپشتی پرۆسەی هەرسکردن دەکات و وادەکات بۆ ماوەیەکی زیاترهەست بە تێری بکەیت ئەمەش بەهۆی دەوڵەمەندبوونی بە ڕیشاڵ، جگە لەوەش کاهوو سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین K کە بەشدارە لە بەهێزبوونی ئێسک هەروەها کالۆری کەمی تێدایە.

شارەزایان پێشنیاری خواردنی کاهوو دەکەن لە کاتی پارشێودا بۆ پاراستنی ئاستی شێداری جەستە و کەمکردنەوەی هەستکردن بە ماندوێتی.

جێگەی باسە دەتوانرێت لە زەڵاتەدا یان وەک پێکهاتەیەکی تەندروست لە خواردنە جۆراوجۆرەکاندا بەکاربهێندرێت و سوود لە بەها خۆراکییەکەی وەربگیرێت.