هەندێک لەو خواردن و
خواردنەوانەی کە ڕۆژانە دەیانخۆین بە شێوەیەکی مەترسیدار کاریگەری لەسەر دۆخی
تەندروستی مێشک دروست دەکەن.
لە هەواڵێکی ماڵپەڕی
"healthdirect" دا
باس لەوە کراوە هەندێک خواردن و خواردنەوە هەن وادەکات ببێتە هۆی لەدەستدانی
یادەوەری و دابەزینی توانای تێگەیشتن بە تێپەڕبوونی کات، ئەوانیش بریتین لە:
١. خواردنەوە گازی و
شیرینکراوەکان:
ئەم خواردنەوانە بە
مەترسی پلە یەک لەسەر مێشک دادەنرێن چونکە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئەنسۆلین
و هەوکردنی درێژخایەنی مێشک، ئەمەش بەشی یادەوەرییەکان لە مێشکدا بچووک دەکاتەوە.
٢. خواردنە خێرا و
کاربۆهیدراتیەکان:
ئەم خواردنانە ڕێژەیەکی باش لە چەوری ناتەندروست
و کاربۆهیدراتیان تێدایە، کە دەبنە هۆی گیران و تەسکبوونەوەی دەمارە گوێزەرەوە
وردەکانی ناو مێشک و لە دەستدانی یادەوەری و توشبوون بە جەڵدەی مێشک.
٣. گۆشت و خواردنە لەقتوونراوەکان:
بە یەکێکی دیکە لە ماددە
ژەهراوی و کوشندەکان دادەنرێت کە زیانێکی زۆر بە تەندروستی گشتی مێشک و جەستە
دەگەیەنێت ئەویش بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە پارێزەرەکان کە وا دەکات خواردنەکان
بۆ ماوەیەکی زۆر بمێننەوە، ئەم مادانەش کار دەکەنە سەر هەوکردنی خانەکانی مێشک و
پوکانەوەی ئەو بەشەی مێشک کە بەرپرسە لە یادەوەرییەکان .
٤. خواردنە سورکراوەکان:
توێژینەوەکان ئەوەیان
دەرخستووە کە ئەو خواردنانەی کە سورکراوەن ڕۆیشتنی خوێن بۆ مێشک خاو دەکەنەوە لە
هەمان کاتدا ئەگەرەکانی تووشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر زیاد دەکەن.