ئایا بەکارهێنانی دژەخۆر دەبێتە هۆی دروستبوونی گرفتی کەمی ڤیتامین D لە جەستەدا؟

AM:10:47:15/03/2025

2224 جار خوێندراوەتەوە

دژەخۆر یەکێکە لەو بەرهەمە گرنگانەی کە بۆ پاراستنی پێستمان لە تیشکی سەروو بنەوشەیی و زیانبەخش گرنگ و پێویستە.

توێژینەوەیەک لە گۆڤاری "British Journal of Dermatology" دا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە هەندێک ترسیان لەوە هەیە کە بەکارهێنانی دژە خۆر ڕەنگە ڕێگری لە وەرگرتنی ڤیتامین D لە جەستەدا بکات، بەو پێیەی پێستی جەستەمان لەکاتی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆردا ڕێژەیەکی باش لە ڤیتامین Dوەردەگرێت.

سەبارەت بەمەش لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە زۆرینەی خەڵک ڤیتامین D ی پێویست بەدەست دەهێنن تەنانەت ئەگەر دژەخۆریشیان بەکارهێنابێت، دژەخۆر بە تەواوی ڕێگری لە وەرگرتن و بەرهەمهێنانی ڤیتامین Dلە جەستەدا ناکات.

شارەزایان لە ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ پسپۆڕییەکانی پێست، ئەوە دەخەنەڕوو کە ڕۆژانە چەند خولەکێک بەرکەوتنی تیشکی خۆر بەسە بۆ پاراستنی ئاستی ڤیتامین Dی جەستە، جەختیشیان لەوە کردەوە بەکارهێنانی دژەخۆر نابێتە هۆی ڕێگریکردنی جەستە لە وەرگرتنی ڤیتامین Dبەڵکو بە پێچەوانەوە پاراستنی پێست لە زیانەکانی تیشکی سەرووەنەوشەی خۆر زۆر گرنگە.