بەشێوەیەکی
ئاسایی گرنگی نادەین بە تەندروستیمان هەتا ئەو کاتەی تووشی نەخۆشی دەبین، هەرچەندە
کەسە تەندروستەکانیش تووشی نارەحەتی دەبەن، بەڵام هەندێک ئاماژە هەن نابێت فەرامۆش
بکرێن دەربارەی تەندروستیت.
بەگوێرەی بابەتێکی تەندروستی ماڵپەڕی برایتسایدی بەرەیتانی، پێنج ئاماژەی
جەستە هەن نابێت فەرامۆش بکرێن، کە ئەمانەن:
١. هەمیشە چاوەکانت وشک دەبنەوە:
ئەگەر زۆر بەدیار شاشەی کۆمپیتەرو مۆبایلە زیرەکەکانەوە بمێنیتەوە چاوەکانت
هەمیشە وشک دەبێتەوە و دەخورێت، بەڵام ئەگەر تێبینی دەم و چاوەکانت کرد
وشکبوونەتەوە، لەوانەیە نیشانەی هەستیاری چاوەکان بێت و فرمێسکە رژێن و لیکە
رژێنەکانت تووشی هەوکردن بووبێت.
٢. هەمیشە هەست بەسەرما دەکەیت:
ئەگەر ئەم حاڵەتەت بەسەرهات ئەوا لەوانەیە بەهۆی کەم بەرهەمهێنانی
سایرۆدەکانەوە بێت، چونکە کەمی بەرهمهێنانی سایرۆد چووست و چالاکی کەم دەکاتەوە و
وات لێدەکات هەمیشە هەست بە سەرما بکەیت.
٣. قژ وەرین:
ئەگەر لەناکاو هەست بە هەڵوەرینی قژ کرد، ئەوا لەوانەیە کەمی ئاسن بێت،
هەوڵبدە ئەو خواردانە بخۆیت کە دەوڵەمەندن بە ئاسن وەک، گۆشتی سوور و چەرەسات و
سەوزەوات.
٤. هەستیاربوونی ددانەکان:
ددانەکانت زۆر هەستار دەبن بە خواردنی سارد و گەرم، بەڵام دەکرێت بەهۆی
کێشەیەک بێت لە پووکت دا و دەبێت سەردانی پزیشکی ددان بکەیت.
٥.هەمیشە هەست بە تینویەتی دەکەیت:
ئەگەر هەمیشە هەستت بە تینویەتی کرد ئەوا
لەوانەیە نیشانەیەک بێت بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە، چونکە وا دەکات گلوکۆز لە
خوێندا کەڵەکە بێت، گورچیلەکانت کاریان قوستر دەبێت، ئەوەش وا دەکات میزی زیاتر
بکەیت و تیونوو ببیت.