یەکێک لە گرفتە
باوەکان کە زۆر کەس بەدەستییەوە دەناڵێنێت بوونی بەردی گورچیلەیە، جگە لە هەوکردنی
گورچیلە و سستکردنی ئەرکەکانی لە هەمان کاتدا ئازارێکی توندی دەبێت، ئەگەر زوو
چارەسەر نەکرێت زۆرکات پێویستی بە لیزەر یان نەشتەرگەریی دەبێت.
ماڵپەڕی وێب توبی بەریتانی لە بابەتێکدا ئەم خۆراکانەی خستووەتە ڕوو بەردی
گورچیلە ناهێڵن و ئازارەکەی کەمدەکەنەوە، ئەوانیش:
یەکەم: خواردنەوەی ئاو بە برێکی زۆر.
دووەم: رۆژانە بەرهەمە شیرەمەنییەکان بە بڕێکی کەم بخورێن.
سێیەم: سرکەی سێو لەگەڵ ئاو تێکەڵ بکرێت و بخورێتەوە.
چوارەم: دوو لیم بگوشرێت و تێکەڵ بە ئاوی گەرم بکرێت و رۆژانە بخورێتەوە.
پێنجەم: خواردنی پاقلە و فاسۆلیا کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین بی.
شەشەم: خواردنی مۆز و شەربەتە ترشەکان وەک
سندی یان ئەنەناس.