پێنج گۆڕانکاری سادە دەتوانێت چارەسەری چەوری جگەر بکات

AM:10:05:11/03/2025

10196 جار خوێندراوەتەوە

چەوری جگەر یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکان کە زۆر کەس دەناڵێنن پێوەی ئەمەش لە ئەنجامی كۆبوونەوەی بڕێكی زۆر چەوری دروست دەبێت.

لە بابەتێکی دکتۆر سیریاکدا، پزیشکی هەناوی کە بە پێشنیارکردنی ڕێوشوێنی خۆپارێزی بۆ ئەو کەسانەی جگەریان چەورە ناسراوە، پێنج ڕێنمایی باسکردووە کە دەتوانیت بیخەیتە ناو خووەکانی ژیانی ڕۆژانەتەوە کە دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ پێچەوانەکردنەوە یان کەمکردنەوەی نەخۆشییەکە، بەم شێوەیە:

١. خواردنەوەی قاوە بەبێ شەکر:

خواردنەوەی سێ کوپ قاوە بەبێ شەکر لە ڕۆژێکدا یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی چەوری جگەر.

٢. وەرزشکردن:

وەرزشکردن بە چڕییەکی مامناوەند، وەک ڕۆیشتنێکی خێرا ، پاسکیلسواری، یان ڕاکردن، بۆ ماوەی لانیکەم ١٥٠ خولەک لە هەفتەیەکدا ڕێگەیەکی ترە بۆ چارەسەرکردنی چەوری جگەر.

٣. خەوتن:

پێویستە کەسێک بەلایەنی کەمەوە ٧ بۆ ٨ کاتژمێر بخەوێت ئەگەر بیەوێت نەخۆشی چەوری جگەر کەم بکاتەوە.

٤. پەیڕەکردنی ڕێجیمێکی تەندروست:

بەتایبەت ئەو ڕێجیمانەی کە گرنگی بە سەوزە و میوە دەدەن، ڕێجیمێک کە بە پلەی یەکەم لەسەر بنەمای ڕووەک لە هەمان کاتدا کەمکردنەوەی خواردنی گۆشت بێت دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشییە.

٥.خواردنی خۆراکی کەم کالۆری:

ئەم خۆراکانە کاریگەری ئەرێنییان لەسەر تەندروستی جگەر هەیە و رێگری لە دروستبوونی چەوری جگەر دەکەن.