بە فەرمی کەمێک لەمەوبەر، نێتفلیکس رایگەیاند، لە ٢٧ی حوزەیران (مانگی
شەش) وەرزی سێیەم و کۆتایی سکوید گەیم پەخشدەکرێت.
بە ناونیشانی: "ئامادەبە بۆ یاری کۆتایی" ، نێتفلێکس پۆستەری وەرزی سێیەمی زنجیرەی
بەناوبانگی کۆریی سکوید گەیمی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ٢٧ـی حوزەیرانی ئەمساڵ لە
تۆڕی نێتفلێکس پەخشدەکرێت.
کورتەیەکی فەرمی وەرزی سێیەم بڵاوکرایەوە کە دەڵێت:
"وەرزی سێیەم و کۆتا یاریی سکوید گەیم بە تەواوی باس لە کارەکتەری سەرەکی جی-هون
دەکات دوای ئەوەی باشترین هاوڕێی لە یارییەکەدا لەدەستدا و لەلایەن "فرۆنت
مان"ـەوە تەواو نائومێدییەک کرا، جی-هون بەردەوام دەبێت لەسەر ئامانجەکەی بۆ
کۆتاییهێنان بە یارییەکە، لەکاتێکدا "فرۆنت مان" بەردەوامە لە جوڵەی
داهاتوو و هەڵبژاردنی یاریزانە رزگاربووەکان.
وەرزی یەکەم و دووەمی زنجیرە کۆرییەکە لە تۆڕی نێتفلێکس
سەرکەوتنی گەورەی تۆمارکرد و وەرزی یەکەم پڕبینەرترین زنجیرەی نێتفلێکسە، لە
کاتێکدا وەرزی دووەم بە کاتێکی کەم توانی بچێتە ریزبەندی سێیەمی پڕبینەرترین
زنجیرەکانی نێتفلێکس.