دڵی کۆمەڵگە
مامۆستایە، سەرکەوتنی کۆمەڵگەش لە سەرکەوتنی دایە، لە مامۆستاوە دەست پێ بکە بۆ ئامادەکردنی نەوەیەکی
خوێندەوار و پێشکەوتوو، بناغەی تەواوی سیستەمی پەروەردەییە.
ماڵپەڕی "
مقروء " لە بابەتێکیدا چەند سیفاتێکی خستووەتە روو بۆئەوەی
مامۆستایەکی کارامە و سەرکەوتوو بیت، ئەوانیش:
١. توانستی زانستی: لە کارە
سەرەکییەکانی مامۆستا پێدانی زانیاری و شارەزاییەکانە بۆ قوتابیانی تا بتوانن
کۆنترۆڵی بابەتەکانیان بکەن، بۆیە پێویستە شارەزاییەکی تەواوی هەبێت سەبارەت بەو
بابەتانەی دەیڵێتەوە.
٢. نەرمی
و نیانی: لەوانەیە وانەکە بەو شێوەیە نەڕوات کە مامۆستا پلانی بۆ داناوە، ئەمەش پێویستی
بەوەیە کە بتوانێت خۆی لەگەڵ شتەکاندا بگونجێنێت و مامەڵە لەگەڵ هەر دۆخێکی لەناکاودا
بکات.
٣. پەیوەندییەکی
کاریگەر: باشترین شت کە فێرخواز بتوانێت زۆرترین زانیاری بەدەستبهێنێت ئەوەیە کە هەست
بە نزیکیی مامۆستا بکات، پەیوەندی راستەوخۆی مامۆستا لەگەڵ خوێندکاران یارمەتیان دەدات
کە پاڵنەرەکەی بمێنێتەوە بۆ ئەوەی گەشتە پەروەردەییەکەیان بە سەرکەوتوویی تەواو بکەن.
٤. بوونی ئارەزووی
فێرکردن: لە خاڵە هەرە گرنگەکانی سەرکەوتنی مامۆستا لە پیشەکەی بوونی حەز و ئارەزووە
لە کارەکەی، چونکە ئەگەر پاڵنەری تەواوی نەبێت بۆ ئەو کارەی کە دەیکات ئەوا ناتوانێت
کارەکانی بە سەرکەوتویی ئەنجام بدات.
S.A