ئەمشەو لەبەرنامەی تاڵ و شیرینی کەناڵی ئێن ئاڕتی
دوو شاعیر و نوسەر تەلعەت تاهیر میوانە و باس لە چەندین نهێنی ژیانی تایبەتی و کارەکانی
دەکات، لەبەشێکی قسەکانیدا تیشک دەخاتە سەر تەندروستی زیاد ئەسعەد و لەوبارەیەوە دەڵێت
تەندروستی زۆر باشە.
تەلعەت تاهیر لە وەڵامی پرسیارێکی ژاڵەدا کە لەبارەی
تەندروستی زیاد ئەسعەدەوە لێیکراوە، دەڵێت: "تەندروستی زۆر باشە و لەم ماوەیەدا
زۆر پەیوەندیمان نەبووە، بەڵام لەماوەی ڕابردوودا شەوان و ڕۆژان پێکەوە قسەمان
کردووە"، ئاماژەی بەوەش کردووە کە لەماوەی داهاتودا ناوبراو بڕیارە دەست بکاتەوە
بە کاری هونەریی.
ئەو شاعیرە ڕایگەیاندووە، زیاد ئەسعەد یەکێکە لە
هونەرمەندە بەهرەمەند و بەتواناکان و زیرەکە لە بەکارهێنانی بەهرەی خۆی، زیاد جیاواز
لە هونەرمەندەکانی تر کە نەیانتوانی بە گوێرەی دەنگخۆشی خۆیان و توانای خۆیان گۆرانی
بڵێن، زیاد ئەوەی کرد.
جێی ئاماژەیە تەواوی بەرنامەکە ئەمشەو کاتژمێر
٩:٠٠ لەسەر شاشەی ئێن ئاڕتی دوو نمایش دەکریت و دەتوانن بینەر بن.
تەڵعەت تاھیر لە ساڵی ١٩٧٣لە قەزای مەخمووری
شاری هەولێر لەدایکبووە و شاعیرێکی کوردە، لە کۆتاییەکانی هەشتاکان دەستی بەنووسینی
شیعر کردووە و ماوەیەک جێگری سەرۆکی بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ بووە و زۆرێک لەو
شعرانەی زیاد ئەسعەد کردوونی بە گۆرانی تێکستی تەڵعەت بوون.
زیاد ئەسعەد ساڵی ١٩٦٦ لە شاری هەولێر لەدایکبووە،
ساڵی ١٩٨٣ یەکەمین گۆرانی بەناوی دوعادەکەم تۆمارکردووە، ساڵی ١٩٨٨ یەکەم کاسێتی گۆرانی
بڵاوکردووەتەوە، تا ئێستا پێنج ئەلبوومی گۆرانی هەیە، گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و هۆنراوەنووسی
ناسراوی کوردە، چەند ساڵێکە لە دەرەوەی وڵات دەژی و هیچ گۆرانییەکی بڵاونەکردووەتەوە
و لە میدیاکان دەرنەکەوتووە.
ل.ل