یەکەم تیزەری فیلمی سینەمایی
(تەمی بابا) لە ژانری (دراما ، تاوان ، نهێنی) بڵاوکرایەوە.
هونەرمەندی گۆرانیبێژ
هەڵوێست محمد یەکەم تیزەری فیلمەکەی لە ئینستاگرامی خۆی بڵاوکردەوە و ئاماژەی
بەوەدا کە فیلمەکە بیرۆکە و دەرهێنانی (زانیار فەتاح)ە و لەم فیلمەدا ئەستێرە دیارەکانی
کوردستان و چەند ئەکتەرێکی بە ئەزموون و نوێ بەشدران وەک (شەماڵی عەبەڕەش، هەڵوێست،
هەردی سەلامی، هەژان هێرش، شوان کەریم، کاڵێ ئازاد، کاردۆ عەزیز، ڕزگار باهیر، ئاهورا.)
ئەم فیلمە بەرهەمی مێترۆنۆم
پڕۆدەکشنە و باهۆز نەسڕەدین بەرهەمهێنەری فیلمەکەیە.
فیلمەکە لە لایەن ستافێکی
کوردی پڕۆفیشناڵ بە بەرزترین ئاستی بەرهەمهێنان و کوالتی کاریان تێدا کراوە و لە ئێستادا
لە قۆناغی بڵاوکردنەوەدایە، بڕیارە بەمزوانە پۆستەر و ترایلەری فەرمی فیلمەکە بڵاوبکرێتەوە
و کاتی نمایشکردنی لە سەرجەم سینەماکانی کوردستان و عێراق و دەرەوە دیاری بکرێت.